دەست پێ بوونی مەشقی کارامەی بەرگریی ئاسمانیی بەرەڤانیکارانی ئاسمانی ویلایەت سبەینێ لە ئێراندا بەڕێوە دەچێ
«مەشقی کارامەی بەرگریی ئاسمانیی بەرەڤانیکارانی ئاسمانی ویلایەتی ٩٩» بە ھاوبەشیی نێوان ئەرتەش و سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و بە سەرپەرشیتی و کۆنترۆڵی ئۆپراسیۆن لە لایەن بنکەی بەرگریی ئاسمانیی ئێرانەوە سبەینێ چوارشەممە دەست پێ دەکات.
ئەمیری سەرتیپ « قادر ڕەحیم زادە» فەرماندەری «مەشقی کارامەی بەرگریی ئاسمانیی بەرەڤانیکارانی ئاسمانی ویلایەتی ٩٩» ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: ئەم مەشقە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی جەنگاوەری، یەک ھێزمەندکردن لە ڕووی بەرگریی ئاسمانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران و بە بەشداریی یەکەکانی ھێزی بەرگریی ئاسمانیی ئەرتەش، ھێزی ھەوافەزای سپای پاسداران و ھێزی ئاسمانیی ئەرتەش و لەژێر کۆنترۆڵ و چاودێریی بنکەی بەرگریی ئاسمانیی ئێران لە دۆخێکی لێکچووی شەڕی ڕاستەقینەو لە ناوچەیەک دا بە بەرینایی زیاتر لە نیوەی خاکی وەڵات بەڕێوە دەچێت.
فەرماندەری «مەشقی کارامەی بەرگریی ئاسمانیی بەرەڤانیکارانی ئاسمانی ویلایەتی ٩٩» وتیشی: لەم مەشقەدا کە لە قەواخی ئۆپراسیۆنێکی ھاوبەش و بە مەبەستی ھاواھەنگی و ڕێکخستنی بەرگریی ئاسمانیی ھێزە چەکدارەکان بەڕێوە دەچێت، ھەموو چەشنێک سیستێمی خۆماڵیی موشەکی، ڕاداری، لێکدانەوەی زانیاری و ھەواڵ، شەڕی ئلێکترۆنی، سیستێمگەلی پەیوەندی و تۆڕی بینۆگەی ڕاستەوخۆی ئەرتەش و سپای پاسداران و بە چاودێریی ڕاستەوخۆی کارناسان و پسپۆڕانی بنکەی ناوەندیی حەزرەتی خاتەمولئەنبیا(ص)، بەرنگار بوونەوەی ھەڕەشەی ئاسمانیی نزم و مام ناوەندی و بەرزو ئامانجی دوورەپێک لە ھەل و مەرجێکی بەتەواوی شەڕئاساو لە سەر بنەمای پێکدادانی ڕاستەقینە تاقی دەکرێتەوە.