ھاودەردی دەربڕینی ئێران لەگەڵ دەوڵەت و نەتەوەی ڤییەتنام
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دوابەدوای ھەستانی لافاوو جوڵانی زەوی و گیان لەدەست دانی دەیان کەس لە ڤییەتنام ھاودەردی و ھاوخەمیی خۆی لەگەڵ دەوڵەت و جەماوەری ئەم وڵاتە دەربڕی.
«سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوە ڕۆژی چوارشەممە لە پەیامێکدا وێڕای داخ و مەخابن دەربڕین لە بەر ھەستانی لافاوو جوڵانی زەوی لە ڤییەتنام کە دەیان کوژراوو بێ سەروشوێن و زیانێکی قورسی لێ کەوتەوە،لەگەڵ دەوڵەت و جەماوەری ئەم وڵاتە ھاوخەمیی خۆی دەربڕی.
ژمارە قوربانیانی ھەستانی لافاوو جوڵانی زەوی لە ماوەی حەوتەکانی ئەم دواییە لە ڤییەتنام گەییشتووەتە ١١ کەس کە ٢٢ کەسیش ھەتا ئێستا بێ سەروشوێنن.
بە پێی ڕاپۆرتی خاچی سووری ڤییەتنام لافاوەکانی ئەم دواییە لە ڕیزی کاولکەرترین لافاوەکانی ئەم وڵاتە لە ماوەی چەند دەیەی ئەم دواییە دێنە ئەژمار.
لافاوی حەوتەکانی ئەم دواییە ھەتا ئێستا حەوت ھەزارو دووسەد دۆنم کێڵگەو مەزراو ٦٩١ ھەزارسەر مەڕوماڵات و باڵندەی ماڵیشی لەنێو بردووە.