تشرینی یه‌که‌م 30, 2020 07:09 Asia/Tehran
  • سەرتیپ حەیدەری: ھیچ مەترسییەک ھەڕەشە لە سنوورەکانی ئێران ناکات

فەرماندەری ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: ھیچ مەترسییەک ھەڕەشە لە سنوورەکانی ئێران ناکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرتیپ «کیومەرس حەیدەری» فەرماندەری ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە دوای سەردانی سنوورەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران، وێڕای ئاماژە کردن بە چاودێریی بەردەوامی سنوورەکانی ئەم وڵاتە وتی: بەختەوەرانە سەربازگەکانمان تژییە لە لاوانی مەشق پێکراوو لە سەرھەست.

فەرماندەری ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: دوژمنان با بزانن ئەگەر پیلانێکیان لە مێشکدا بێت، ھیچ شوێنێکیان بۆ ھەناسەکێشان لە گردوپەڕی سنوورەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەست ناکەوێت.

ناوچە سەرسنوورییەکانی ئازەربایجانی ئێران لە شارستانی «خودائافەرین» بە درێژایی ١٣٥ کیاومەتر لە پاڵ ھێڵی تێکھەڵچوونەکانی قەرەباغ لە نێوان لەشکریانی کۆمارەکانی ئازەربایجان و ئەرمینیادا ھەڵکەوتووە.

سەرپەیڤ