ناردنی یەکینەی کاردانەوەی خێرای بەرگریی ئاسمانیی بۆ ناوچە سنووریەکانی باکووری رۆژاوای ئێران
یەکینەی کاردانەوەی خێرای بەرگریی ئاسمانیی بۆ ناوچە سنووریەکانی باکووری رۆژاوای ئێران نێردرا .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، فەرماندەری بەرگریی ئاسمانیی باکووری ئێران ئەمڕۆ دوشەممە گوتی ، ئەم یەکینەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی ئاسمانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەهێزکردنی هێزەکانی باکوری رۆژاوای ئێران بۆ ئەم ناوچەیە نێردراوە .
سەرتیپ عەلی ئەکبەڕ عەباس تەجەدود گوتیشی هێڵی سووری هێزە چەکدارەکانی ئێران ، هەڕەشە کردن لە ئاسایشی خەڵک و یەکپارچەیی خاکی ئێران و دوژمنان بزانن ئەگەر بچوک ترین جوڵە لە دژی ئاسایشی نیزامی ئیسلامیی ئەنجام بدەن بە توندی هەڵسوکەوتیان لە گەڵ دەکرێ .
بەشێک لە ناوچە سنووریەکانی پارێزگەی ئازەربایجانی رۆژهەڵات لە نزیک هێڵەکانی ناوچەی قەرەباغن کە ئازەربایجان و ئەرمەنستان لەسەری لە شەڕدان و تا ئێستا دەیان رۆکێت و گوللە هاوەن لەوێوە کەوتووەتە خاکی ئێران لە دەربەری شاری خودائافەرین .