سەرەخۆشیی زەریف بە بۆنەی کۆچی دوایی وەزیری دەرەوەی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i389232-سەرەخۆشیی_زەریف_بە_بۆنەی_کۆچی_دوایی_وەزیری_دەرەوەی_سوریا
وەزیری دەرەوەی ئێران لە بروسکەیەک دا بۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی سوریا ، کۆچی دوایی وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتەی سەرەخۆشی کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 16, 2020 14:24 Asia/Tehran
  • سەرەخۆشیی زەریف بە بۆنەی کۆچی دوایی وەزیری دەرەوەی سوریا

وەزیری دەرەوەی ئێران لە بروسکەیەک دا بۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی سوریا ، کۆچی دوایی وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتەی سەرەخۆشی کرد .

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی دوشەمە لە بروسکەیەک دا بۆ حسێن عەرنوس سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی سوریا وێڕای دەربڕینی داخ و مخابن لە کۆچی دوایی وەلید موعەلیم وەزیری درەوەی ئەم وڵاتە نووسی ، وەلید موعەلیم بە درێژایی ژیانی خۆی رۆڵێکی گرنگی ھەبوو لە خزمەت کرن بە بەرژەوەندیی نیشتمانیی و ئاسایشی سوریا . 

زەریف لە خوای گەورە رەحمەتی بێ پایانی بۆ وەزیری دەرەوەی کۆچکردووی سوریا و ھەروەھا سەرکەوتن و بەختەوەری بۆ گەل و حکومەتی سوریا داوا کرد . 

وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی سوریا ئەمڕۆ سەرلەبەیانی لە تەمەنی 79 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد .