پەیامی سەرەخۆشیی ڕاوێژکاری ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بۆ جەماوەرو دەوڵەتی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i389264-پەیامی_سەرەخۆشیی_ڕاوێژکاری_ڕابەری_باڵای_شۆڕشی_ئیسلامی_بۆ_جەماوەرو_دەوڵەتی_سووریا
ڕاوێژکاری ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی کۆچی دوایی «وەلید موعەللیم» وەزیری دەرەوەی سووریای لە خەڵک و دەوڵەتی ئەم وڵاتە سەرەخۆشیی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 17, 2020 06:36 Asia/Tehran
  • پەیامی سەرەخۆشیی ڕاوێژکاری ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بۆ جەماوەرو دەوڵەتی سووریا

ڕاوێژکاری ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی کۆچی دوایی «وەلید موعەللیم» وەزیری دەرەوەی سووریای لە خەڵک و دەوڵەتی ئەم وڵاتە سەرەخۆشیی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا،«عەلی لاریجانی» ڕاوێژکاری ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا بۆ «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا، وێڕای داخ و مەخابن دەربڕین لە بەر کۆچی دوایی «وەلید موعەللیم» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەم وڵاتە نووسی: ڕۆڵی کاراو کاریگەری «وەلید موعەللیم» وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریا لە دخەباتی دژی تیرۆریزمی تەکفیری و بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشتی ناوچەکە قەت لە بیر ناچێتەوە.

«وەلید موعەللیم» وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریا سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە لە تەمەنی ٧٩ ساڵاندا کۆچی دوایی کرد.