وتووێژی تەلەفۆنیی زەریف و ھاوتا سوییدییەکەی و ڕەخنەگرتن لە دۆش دامانی ئەورووپا لە مەڕ ڕاپەڕاندنی بەڵێنەکانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i389576-وتووێژی_تەلەفۆنیی_زەریف_و_ھاوتا_سوییدییەکەی_و_ڕەخنەگرتن_لە_دۆش_دامانی_ئەورووپا_لە_مەڕ_ڕاپەڕاندنی_بەڵێنەکانی
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ ھاوتا سوییدییەکەی، وێڕای ڕەخنەگرتن لە لێنەھاتوویی وڵاتانی ئەوروپی لەمەڕ ڕاپەڕاندنی بەڵێنەکانیان لە بارەی بەرجامەوە، دەوڵەتی سوییدی ڕاسپارد ھەتا سەربەخۆیی و سەروەریی خۆی نەکاتە قوربانیی سیاسەتی ملھوڕانەو ستەمکارانەی ئەمریکا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 25, 2020 01:08 Asia/Tehran
  • وتووێژی تەلەفۆنیی زەریف و ھاوتا سوییدییەکەی و ڕەخنەگرتن لە دۆش دامانی ئەورووپا لە مەڕ ڕاپەڕاندنی بەڵێنەکانی

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ ھاوتا سوییدییەکەی، وێڕای ڕەخنەگرتن لە لێنەھاتوویی وڵاتانی ئەوروپی لەمەڕ ڕاپەڕاندنی بەڵێنەکانیان لە بارەی بەرجامەوە، دەوڵەتی سوییدی ڕاسپارد ھەتا سەربەخۆیی و سەروەریی خۆی نەکاتە قوربانیی سیاسەتی ملھوڕانەو ستەمکارانەی ئەمریکا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و «ئان لیندە» وەزیری دەرەوەی سویید ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییە نێونەتەوەییەکان، پرسی ناوچەیی، پرسی پەیوەست بە بەرجام و پەیوەندیی دوو قۆڵی و کۆنسولیی لەنێوان دوو وڵات بیروڕایان گۆڕییەوە.

زەریف لەم پەیوەندیە تەلەفۆنییەدا وێڕای ئاماژە کردن بە بایکۆتە نایاساییەکانی ئەمریکا دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە لێنەھاتوویی وڵاتانی ئەورووپی لەمەڕ ڕاپەڕاندنی بەڵێنە بەرجامییەکانیان ڕەخنە گرت و دەوڵەتی سوییدی ڕاسپارد ھەتا سەربەخۆیی و سەروەریی خۆی نەکاتە قوربانیی سیاسەتی ملھوڕانەو ستەمکارانەی ئەمریکا.