69 شاری ئێران لە رەوشی سوور ( پڕمەترسی) ھاتنەدەر
جێگری گشتیی وەزیری تەندروستیی ئێران گوتی : بە جێبەجێ کردنی بەربەستیی کۆرۆنایی ، لە کۆی 89 شاری رەوشی سوور ، 69 شار کەوتنە باری نارنجی و سوور .
دوکتور ئیرەج حەریرچی ، شەوی رابردوو لە دیمانەیەک دا لە گەڵ کەناڵی خەبەری تەلەفزیۆنی ئێران گوتی : ژماری توشبووان و راگیراوان لە نەخۆشخانەکان لە شارە سوورەکان کەم بووەتەوە .
حەریرچی بە ئاماژە بەوەی کە کۆرۆنا قورسترین و سامناکترین کێشەیە کە کومەڵی مرۆیی لە سەد ساڵی رابردودا رووبەڕووی بووەتەوە و زیاتر لە شەڕی جیھانیی دوھەم کاری کردووەتەسەر گوزەران و ئابووریی خەڵک ، گوتی : ئێران لە دوو بەرەی بایکۆت و کۆرۆنادایە و کاریگەریەکانی پەتای کۆرۆنا بە شێوەیەکی توندتر پەرەی سەندووە .
جێگری وەزیری تەندوستیی ئێران گوتیشی : لە ئەنجامی بایکۆتە زاڵمانەکانی ئەمریکا دەرمان و پێکوتەی ئانفلۆئانزا کە پوڵەکەیشی دراوە ، رێگا نادرێ بێتە نێو ئێران .