شەھید بوونی سەرۆکی ڕێکخراوەی توێژینەوەو داھێنانی وەزارەتی بەرەڤانیی ئێران لە ھێڕشێکی تیرۆریستی دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i389690-شەھید_بوونی_سەرۆکی_ڕێکخراوەی_توێژینەوەو_داھێنانی_وەزارەتی_بەرەڤانیی_ئێران_لە_ھێڕشێکی_تیرۆریستی_دا
سەرۆکی ڕێکخراوەی توێژینەوەو داھێنانی وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران لە ھێرشێکی تیرۆریستی دا لە گردوپەڕی تاران شەھید کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 27, 2020 15:33 Asia/Tehran
  • شەھید بوونی سەرۆکی ڕێکخراوەی توێژینەوەو داھێنانی وەزارەتی بەرەڤانیی ئێران لە ھێڕشێکی تیرۆریستی دا

سەرۆکی ڕێکخراوەی توێژینەوەو داھێنانی وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران لە ھێرشێکی تیرۆریستی دا لە گردوپەڕی تاران شەھید کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی پەیوەندیی گشتیی وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران ، تیرۆریستانی چەکدار دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ھەینی ترۆمبیلەکەی ھەڵگری «موحسین فەخری زادە» سەرۆکی ڕێکخراوەی توێژینەوەو داھێنانی وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێرانیان دایە بەر ھێرش و پەلامار.

بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران  لە ڕەوتی پێکدادانی پاسەوانەکانی «موحسین فەخری زادە» لەگەڵ تیرۆریستان، ئەم زاناو پسپۆڕە ئێرانییە بە خەستی بریندار دەبێت و دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە.

بە پێی ئەم ھەواڵە، بە داخ و مەخابنێکی زۆرەوە ھەوڵی گروپی پزیشکی بۆ بە زیندوو ڕاگرتنی ئەم پسپۆڕە ھەڵکەوتەیەی ئێران سەرکەوتوو نەبووەو لە ئەنجام دا سەرۆکی ڕێکخراوەی توێژینەوەو داھێنانی وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران  دوای ساڵانێکی دوورودرێژ خەبات و تێکۆشان بە پلەی بەرزی شەھادەت دەگات.