روحانی : نەتەوەی ئێران وڵامی تیرۆری شەهید فەخری زادە ئەداتەوە
سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی : هەموو دوژمنان بزانن نەتەوە و بەرپرسانی ئێران بوێرتر و دلێرتر لەوەن کە کردەوەی جەنایەتکارانە بێ وڵام بهێڵنەوە .
حەسەنی ڕوحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕوژی شەمە لە دانیشتنی ئەرکانی نیشتمانی بەڕێوەبەرایەتی نەخوشیی کورۆنا لە کاردانەوە بە تیرۆری شەهید موحسین فەخری زادە زانستوەری ناڤوکی ئێران وتیشی : ئەو تیرڕۆرە دەڕندانەیە نیشان ئەدات کە دوژمنانی ئێرانی ئیسلامی لە هەفتەگەلێکی پڕ لە دڵەڕاوکێ دان ؛ هەفتەگەلێک کە هەست دەکەن دۆخی جیهانی دەگوڕدرێت و بۆ ئەوان ئەو چەند هەفتەیە گرینگە کە لانی زۆری کەڵکی لێوەر بگرن .
ڕوحانی وتیشی : ڕژیمی زایۆنی و هەموو ئەوانەی کە دوژمنی نەتەوەی ئێرانن بزانن ڕێبازی گەشە و ڕێبازی لێکوڵینەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە خێراییەوە درێژەی دەبێت و زانستوەرانی ئێرانی بو سەربەرزی وڵاتەکەیان هەوڵ ئەدەن .
کۆمەڵێک لە خەڵک و خوێندکارانی زانکۆکانی تارانیش بە مەبەستی شەمەزار کردنی تیرۆری زانستوەری هەڵکەوتەی ناڤۆکی و بەرگری ئێران لە بەردەم مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران کۆبوونەوە و بە بەرز کردنەوەی دروشمی نەمان بو ئەمریکا و نەمان بۆ ئیسرائیل و ئێمە ئامادەی شەهادەتین ، کردەوەی جەنایەتکارانەی دوژمنانیان لە تیرۆری شەهید موحسین فەخری زادە یان شەرمەزار کرد .