غەریب ئابادی :ئاژانس دەبێ سەربەخۆ ، بێ لایەن و پرۆفشناڵ بمێنێتەوە
نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە لای ڕێکخراوەکانی نێودەولەتی جێگیر لە ڤیەن ، لە کاردانەوە بە قسەکانی نوێنەری تایبەتی وەزاڕەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاروباری ئێران ،وتی: ئاژانس دەبێ سەربەخۆ، بێ لایەن و پرۆفشناڵ بمینێتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کازم غەریب ئابادی شەوی هەینی بە بڵاو کردنەوەی توئیتێک لە کاردانەوە بە قسەکانی نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران کە وتبووی دەبێ لە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئوروپیەکان درێژە بدەین بە زخت وگوشار لەسەر ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە پێوەندی لەگەڵ ئێران؛ لەسەر پێویستی سەربەخۆیی وبێلایەنی ئەم رێکخراوەیە جەختی کرد.
غەریب ئابادی وتیشی: یوکیا ئامانۆ ، بەڕێوە بەری گشتیی پێشووی ئاژانس لە قسەکانی دا لە سیی ژانێڤەری ٢٠١٩ بە بۆنەی ساڵی نوێی مەسیحی ،وتی: هەوڵەکان لە پێناوی بەڕیوەبەرایەتی زۆرکەم وداسەپانی زەخت وگوشار بەسەر ئاژانس لە چالاکیەکانی دۆزینەوەی راستیەکان لە بواری ناڤۆکی ، ئەنجامی بە پێچەوانەی هەبووە ولە کۆتایی دا زیانهێنەرن.
ناوبراو بە راگەیاندنی ئەمەکە ئێستاکە ڕوون و ئاشکرایە کە ئامانۆ ئاماژەی بە چ وڵاتێک کردوو وتی : دەبێ ئەم زەخت وگوشارانە لەدژی ئاژانس کە بۆ بەرژەوەندی گشتیی کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی زیانهێنەرە ،پۆچەڵ بکرێنەوە.
ئالیوت ئابرامزنوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران لە وتووێژ لەگەڵ گۆڤاری زایۆنیستی- ئەمریکایی " ئالگمینر " جەختی کردەوە کە حکومەتی داهاتووی ئەمریکا دەبێ سیاسەتی بەناو " زەخت وگوشاری زۆرێنەیی" لەدژی ئێران بەردەوام بکات وبە هاوکاری هاوپەیمانە ئوروپاییەرکانی واشنتۆن، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە پێوەندی لەگەڵ بەرنامەی ناڤۆکی ئێران بخاتە ژێر گوشار.
.................