ئەمیر عەبدوڵڵاھیان : لێدوانی جودایی خوازانەی سەرۆکی تورکیا مایەی سەرسامیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i390278-ئەمیر_عەبدوڵڵاھیان_لێدوانی_جودایی_خوازانەی_سەرۆکی_تورکیا_مایەی_سەرسامیە
یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجاسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتیی لێدوانی جودایی خوازانەی سەرۆکی تورکیای بە مایەی سەرسامیی زانی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 12, 2020 12:10 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاھیان : لێدوانی جودایی خوازانەی سەرۆکی تورکیا مایەی سەرسامیە

یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجاسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتیی لێدوانی جودایی خوازانەی سەرۆکی تورکیای بە مایەی سەرسامیی زانی .

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتیی لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی ئەم دواییانەی سەرۆکی تورکیا ، لە سەر توویتەر نووسی : جیاوازی ھەیە لە نێوان دراوسێیەتی و چاوچنۆکیی بۆ دەستدرێژیی بۆسەر وڵاتان ، سەرۆکی تورکیا تکایە بۆ جارێکی دیکە بە وردی بە  میژووی ئێران بە تایبەتی مێژووی کۆماری ئیسلامیی ئێران دا بچێتەوە .

رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا رۆژی پێنجشەممە بۆ بەشداریکردن لە ئاھەنگی نمایشی سەربازیی ھێزەکانی کۆماری ئازەربایجان بە بۆنەی بەناو سەرکەوتنی ئازەربایجان سەردانی باکووی کردبوو .

ناوبراو لەو ئاھەنگەدا کە سەرۆکی ئازەربایجانیش ئامادەی بوو ، ھۆنراوەیەکی جودایی خوازانەی لە بارەی رووباری ئاراس لەسەر سنووری ئێران و کۆماری ئازەربایجان خوێندەوە کە رووبەڕووی کاردانەوەی توندی کاربەدەستانی ئێران بووەوە .