ناردەی خاویاری ئێران بۆ ٢٢ وڵاتی دنیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i390385-ناردەی_خاویاری_ئێران_بۆ_٢٢_وڵاتی_دنیا
وتەبێژی گومرگی ئێران ڕایگەیاند: لە ماوەی ھەشت مانگی ڕابردوو ھەزارو ٢١٣ کیلوگرام خاویاری ئێران ڕەوانەی ٢٢ وڵاتی جیھان کراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 15, 2020 07:15 Asia/Tehran
  • ناردەی خاویاری ئێران بۆ ٢٢ وڵاتی دنیا

وتەبێژی گومرگی ئێران ڕایگەیاند: لە ماوەی ھەشت مانگی ڕابردوو ھەزارو ٢١٣ کیلوگرام خاویاری ئێران ڕەوانەی ٢٢ وڵاتی جیھان کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر، «سەیید ڕوحوڵڵا لەتیفی» وتەبێژی گومرگی ئێران ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند: لەماوی ھەشت ماگی ڕابردوو تێکڕای ناردەی خاویاری ئێران ٦٢٤ ھەزارو ٢٩٤ دۆلاری بۆ وڵات ھەبووە.

لەتیفی وتووسیەتی: پشکی ئەورووپا لە خاویاری ئێران زیاتر لە سەدی ٦٨، ئاسیا زیاتر لە سەدی ٣٠ و ئەمریکاش زیاتر لە سەدی یەک و کەمتر لە سەدی یەکیشی پشکی ئۆسترالیا بووە.

بە وتەی وتەبێژی گومرگی ئێران، ئاڵمانیا، بەلژیک، ژاپۆن، بریتانیا، ئیمارات، ھۆڵندا و ئەسپانیا بەڕیز حەوت کڕیاری خاویاری ئێران بوونە لە مانگی ڕابردوودا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕووسیا، عوممان، ھۆنگ کۆنگ، ئیتالیا، کەنەدا، قەتەر، ئۆسترالیا، کوێت، سوییسڕا، تایلەند، کۆریای باشووری، تایوان، سەنگاپوور، سویید و کامبۆج بە ڕیز کڕیارانی دیکەی خاویاری ئێرانن.