ئامۆژگاریی «خەتیب زادە» بۆ «ترەمپ»: لە ڕۆژانی کۆتایی ژیانت لە کۆشکی سپی دا خۆت لە قەرەی ئاژاوەو کاری سەرەڕۆیانە مەدە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i390741-ئامۆژگاریی_خەتیب_زادە_بۆ_ترەمپ_لە_ڕۆژانی_کۆتایی_ژیانت_لە_کۆشکی_سپی_دا_خۆت_لە_قەرەی_ئاژاوەو_کاری_سەرەڕۆیانە_مەدە
وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران وێڕای وشداری دانی بەبڕشتانە بە سەرۆکی ڕژێمی ئەمریکا ڕایگەیاند: لە ڕۆژانی کۆتایی ژیانت لە کۆشکی سپی دا خۆت لە قەرەی ئاژاوەو کاری سەرەڕۆیانەی مەترسیدار مەدە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 24, 2020 08:45 Asia/Tehran
  • ئامۆژگاریی «خەتیب زادە» بۆ «ترەمپ»: لە ڕۆژانی کۆتایی ژیانت لە کۆشکی سپی دا خۆت لە قەرەی ئاژاوەو کاری سەرەڕۆیانە مەدە

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران وێڕای وشداری دانی بەبڕشتانە بە سەرۆکی ڕژێمی ئەمریکا ڕایگەیاند: لە ڕۆژانی کۆتایی ژیانت لە کۆشکی سپی دا خۆت لە قەرەی ئاژاوەو کاری سەرەڕۆیانەی مەترسیدار مەدە.

«سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە پڕکێشی و بانگەشەکانی «دۆناڵد ترەمپ»و ھەروەھا بەشی کاروباری گشتیی «سێنتکام» دژی ئێران وتی: وەک چۆن پێشتریش ڕامانگەیاندووە، وەڵامی ئێران بە تیرۆریزمی ئەمریکا ئاشکراو بوێرانەو لە ئاست و ھاوتەریب لەگەڵ خۆی دا بووەو ھەر بۆیە واباشترە ڕژێمی ئەمریکا بۆ پاسادانی ئاژاوەگێڕییەکانی کەڵک لە سیناریۆیەک وەربگرێت کە جێگای باوەڕ بێت.

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران وێڕای ڕەت کردنەوەی بوختانەکانی ترەمپ و «سێنتکام» وتیشی: وەک گەلێک جار باسمان کردووە ھێرشی سەر شوێنە دیپلۆماسی و مەدەنییەکان لە ڕوانگەی ئێمەوە ڕەت کراوەیەو لەم بوارە تایبەتییەدا پەنجەی تاوان زیاتر خودی ئەمریکاو ھاوبش و ھاوپەیمانەکانی لە ناوچەکەدا پیشان دەدات کە بە نیازی پەرە پێ دانی ئاژاوەو ئاڵۆزین.

««دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ماوەبەسەرچووی ئەمریکا لە پەڕەی توییتێرەکەی دا بەبێ خستنەڕووی ھیچ بەڵگەیەک و بەس بە پیشاندانی وێنەی چەند گولەھاوەنێکی ناڕوون ، ئێرانی بە ئەنجام دانی ھێرشی بەڕۆکێت بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا تۆمەتبار کردووە.