کانونی یه‌که‌م 25, 2020 11:45 Asia/Tehran
  • پەیامی پیرۆزبایی قاڵیباف بۆ سەرۆک پەرلەمانەکانی وڵاتانی مەسیحی

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، لە دایک بوونی حەزرەتی مەسیح(ع)ی لە سەرۆک پەرلەمانەکانی وڵاتانی مەسیحی پیرۆز کرد.

«موحەممەد باقڕ قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، لە پەیامێکدا بۆ سەرۆک پەرلەمانەکانی وڵاتانی مەسیحی کە ڕۆژی پێنج شەممە بڵاو کرایەوە،جەختی لەوەکردووەتەوە کە،ھەڵس وکەوتی ئەرێنیی ئایینە  ئیلاھییەکان وەدی ھاتنی ئاشتی، دادگەری و پێشکەوتنی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی لێ دەکەوێتەوە، ھەرچۆن حەزرەتی عیسای مەسیح(ع)یش مزگێنیی ئەفراژ بوونی  مرۆڤەکانی لەڕێگای ھێزمەند کرانی ئاشتی و دلۆڤانی و دۆستایەتییەوە داوە.

قاڵیباف ھەروەھا لە پەیامەکەی دا وێڕای دۆعاو داخوازی لە خوداوەندی سوبحان بۆ چارەسەریی قەیرانی «کۆڤیدی_١٩»، باسی ئامادە بوونی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێرانی کردووە بۆ ھاوکاریی ھەرچی زیاتری پەرلەمانی بەمەبەستی بەھێز کردنی ڕەوتی پەیوەندییە دو لایەنەکان.

ئەمڕۆ ھەینی ٢٥ی دیسامبەری ٢٠٢٠ ساڵگەڕی لەدایک بوونی پیرۆزی حەزرەتی عیسای مەسیح(ع)ــە.

سەرپەیڤ