ھاوەدەردی دەربڕینی خەتیب زادە لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیانی فڕگەی عەدەن
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ھاودەردی دەربڕین لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیانی فڕگەی عەدەن داوای لە تەواوی لایەنە تێکھەڵچووەکان لە یەمەن دا کرد کە بە گەڕانەوە بۆ دانوستانی سیاسی کۆتایی بەو تێکھەڵچوونە بێ کەڵکانە بھێنن.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە وێڕای ھاودەردی دەربڕین لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیانی ڕووداوەکەی ڕۆژی ڕابردووی فڕگەی عەدەن لە یەمەن وتی: بەردەوام کرانی دەست درێژکردن و داگیرکاریی بیانییەکان لە خاکی یەمەن، بووەتە ھۆکارێکی سەرەکی بۆ ناپاوەجێیی، نەبوونی ڕێکمەندی و یاساو، سەروەریی یەمەنی خستووەتە مەترسییەوە.
خەتیب زادە وتیشی: ئەم چەشنە ھەنگاوە توندوتیژانەو قەڵاچۆی خەڵکی سڤیل دەرھاویشتەی ڕوانگەی دەست درێژکارو داگیرکەرانی یەمەنە کە بە ناوی ھاوپەیمانییەکی ساختەوە ، سەرتاسەری یەمەنیان کاول کردووەو بە ڕوانگەی شەڕخوازانەو دابەشکەرانە بوونەتە ھۆی بەردەوام کرانی نالەبارترین قەیرانی مرۆڤی لە بەمەن دا.
ڕۆژی چوارشەممە ھاوکات لەگەڵ گەییشتنی کابینەی تازەی «عەبد ڕەببە مەنسوور ھادی» بۆ فڕگەی نێونەتەوەیی «عەدەن» لە باشووری ئەم وڵاتە، چەند تەقینەوەیەکی قورس لە فڕگەکەدا ڕووی دا کە لە ئەنجام دا نزیکە ٧٠ کەس کوژران و یان بریندار بوون..