ستایشی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە داستانڕسکاندنی جەماوەری ئێران و عێراق لەمەڕ ڕێزرگرتن لە ساڵگەڕی شەھیدان «سولەیمانی»و «ئەلموھەندیس»
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i391363-ستایشی_ڕابەری_باڵای_شۆڕشی_ئیسلامی_لە_داستانڕسکاندنی_جەماوەری_ئێران_و_عێراق_لەمەڕ_ڕێزرگرتن_لە_ساڵگەڕی_شەھیدان_سولەیمانی_و_ئەلموھەندیس
ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ستایشی جوڵانەوەی بزوتنەوە ئاسای جەماوەری ئێران و عێراقی کرد لەمەڕ ڕێزرگرتن لە یەکەم ساڵگەڕی شەھید بوونی «سولەیمانی»و «ئەلموھەندیس».
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 08, 2021 08:48 Asia/Tehran
  • ستایشی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە داستانڕسکاندنی جەماوەری ئێران و عێراق لەمەڕ ڕێزرگرتن لە ساڵگەڕی شەھیدان «سولەیمانی»و «ئەلموھەندیس»

ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ستایشی جوڵانەوەی بزوتنەوە ئاسای جەماوەری ئێران و عێراقی کرد لەمەڕ ڕێزرگرتن لە یەکەم ساڵگەڕی شەھید بوونی «سولەیمانی»و «ئەلموھەندیس».

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامیی ئێران ڕۆژی ھەینی لە لێدوانێکدا بە بۆنەی ساڵگەڕی ڕاپەڕینی نۆزدەھەمی بەفرانیاری جەماوەری قوم، وێڕای ستایش کردنی جوڵانەوەی بزوتنەوە ئاسای جەماوەری ئێران و عێراق لەمەڕ ڕێزرگرتن لە یەکەم ساڵگەڕی شەھید بوونی «حاج قاسم سولەیمانی»و «ئەلموھەندیس»و ھاوڕێکانی ئەم دوو شەھیدە فەرمووی: ئەم جوڵانەوەیە لە سۆزداری و بەرچاو ڕوونی و ئامانجە ڕێک و پێکەکانی خەڵکەوە سەرچاوەی دەگرت و گیانێکی تازەی بەبەر جەسنەی وڵات دا کرد.

ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامیی ئێران ھەروەھا لەو گرد بوونەوە شکۆمەندانەی کە لە بەغداو ھێندێک لە شارەکانی دیکەی عێراق بۆ ڕێزنان لە یادی شەھید «ئەبومەھدی موھەندیس» فەرماندەری ھەڵکەوتەی عێراقی و شەھید «قاسم سولەیمانی» بەڕێوە چوو سوپاسبێزیی کرد.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی لە درێژەی وتەکانی دا ڕێزی گرت لە یادی ئایەتوڵڵا «موحەممەد تەقی میسباحی یەزدی»، «شەھید موحسینی فەخری زادە»و قوربانیانی کارەساتە تاڵەکەی داکەوتنی فڕۆکەکەی ئۆکرانیا لە تاران.

ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامیی ئێران ھەروەھا وێڕی ئاماژە کردن بە ساڵگەڕی ڕاپەڕینی ١٩ی بەفرانباری جەماوەری قوم دژی ڕژێمی ستەمشایی پالەوی، وتی: ١٩ی بەفرانبار یەکەم زەبری تەوری ئیبراھیمی بوو کە لە جەستەی بوتی ئەمریکا کەوت.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامیی ئێران وتیشی: ئەمڕۆکە دۆخی تێکچڕژاوی ئەمریکاو ئابڕووچوونی ھەڵبژاردن و مافی مرۆڤەکەیان کە ھەرچەند کاژێر جارێک ڕەشپێستێک دەکوژرێت، بەدی دەکەن، بەڵام بە داخەوە بەو دۆخەشەوە ئەمریکا ھێشتا ڕووگەی ھێندێک کەسە.