کانونی دوھەم 09, 2021 16:53 Asia/Tehran
  • بەڕێوە چوونی سێهەمین مەشقی سەربازیی بەسیجی دەریایی لە بووشەهر

سێهەمین مەشقی سەربازیی بەسیجی دەریایی لە سەروبەندی پێنجەمین ساڵوەگەڕی گرتنی 10 مارێنزی ئەمریکا کە بێ مۆڵەت هاتبوونە ناو ئاوەکانی کەنداوی فارس، لە نزیکیی دوورگەی فارسی لە ئاوە سەرزەوینیەکانی پارێزگای بووشەهر لە باشووری ئێران بەڕێوە چوو .

 

 

 سێهەمین مەشقی سەربازی بەسیجی دەریایی و بنەما جەماوەریی ،  لە گەڵ  پاپوڕی ناوچەی  دووهەمی  هێزی دەریایی نوحی نەبی  سپای پاسداران بە ناوی سەردار سپەهبود شەهید حاجی قاسم سوڵەیمانی بە ئامادە بوونی 701 پاپۆڕی سووک و نیوە قورس لە کەنداوی فارس و لە دەڤەری دوورگەی فارس بە سەرکەوتوویی  بەڕێوە چوو .

بە وتەی سەردار سەرتیپ  ڕەمەزان  زیرڕاهی فەرماندەی ناوچەی دووهەمی  هێزی دریایی  سپای پاسداران  سەدان  پاپوڕی جەماوەری گوردانە جەماوەریەکانی   ئیمام حسین  لە سەرانسەری  کەنارەکان  و بەندەرەکانی  پارێزگای  بووشەهر بە ئامادە بوون  لە دوورگەی فارسی  لە سێهەمین  بەسیجی دەریایی  و بنەما جەماوەریی  ئامادەیی  توانایی  و پشتیوانی خویان  نومایش دا .

 فارسی  دوورگەیەکی  سەربازیی لە کەنداوی فارسە  و لە دەستی  هێزی  دەریایی سپای پاسداراندایە .

سەرپەیڤ