کانونی دوھەم 10, 2021 19:03 Asia/Tehran
  • ئەگەری وەستانی جێبەجێ کرانی بە تەواوەتی پرۆتۆکۆلی پەیوەست ، ھەنگاوی دیکەی ئێران لە بەرامبەر کەمتەرخەمیی لایەنەکانی ریککەوتنی ناڤۆکی

وتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران گوتی ، ئەگەر بایکۆتەکانی سەر تاران رانەگیردرێن ، لە ھەنگاوی دواتردا جێبەجێ کردنی خۆبەخشانەی پرۆتۆکولی پەیوەست رادەگیردرێ .

ئەبووفەزڵ عەموویی ، رۆژی یەکشەممە لە دیمانەیەک دا لە گەڵ ھەواڵدەریی ئیران پرێس ، لە بارەی گرنگایەتیی ھەڵوەشانی بایکۆتەکان بەر لە ھاتنی ئەمریکا بۆ نێو رێککەوتنی ناڤۆکی جەختی کردەوە ، بەپێی بڕگەی 6 ی یاسای ھەنگاوی ستراتژیک بۆ ھەڵوەشاندنی بایکۆتەکان ، ئەگەر وڵاتانی 4+1 ( فەڕانسە ، روسیا ، چین ، بەریتانیا و ئاڵمان )، بەڵێنی خویان بەجێ نەھێنن ، دوای دوو مانگ لە جێبەجێ کرانی ئەم یاسایە ، جێبەجێ کردنی خۆبەخشانەی پرۆتۆکۆلی پەیوەست رادەگیردرێ . 

عەموویی بە ئاماژە بەوەی کە ئێران لە یەکەم ھەنگاودا ، پیتاندنی سەتی بیستی ئۆرانیۆمی دەستپێکردووە ، گوتی : چالاکیە ناڤۆکیە ئاشتیانەکانی ئێران زیاترین سەردانی ھەبووە و زیاتر لە سەتی 23 ی تێکڕای پشکنینەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەگرێتەوە . 

سەرپەیڤ