قالیباف : پەیامێکی گرنگم بۆ حکومەتی روسیا پێیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i392619-قالیباف_پەیامێکی_گرنگم_بۆ_حکومەتی_روسیا_پێیە
سەرۆکی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران گوتی : لە سەردانم بۆ مۆسکۆ ھەڵگری پەیامێکی گرنگم بۆ حکومەتی روسیا لە بارەی پرسە ستراتژیکیەکان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 07, 2021 14:46 Asia/Tehran
  • قالیباف : پەیامێکی گرنگم بۆ حکومەتی روسیا پێیە

سەرۆکی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران گوتی : لە سەردانم بۆ مۆسکۆ ھەڵگری پەیامێکی گرنگم بۆ حکومەتی روسیا لە بارەی پرسە ستراتژیکیەکان .

محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە  بەر لە وەڕێکەوتنی بەرەو روسیا لە نێو پەیامنێران دا گوتی : سەردانی ئەمڕۆم بۆ روسیا لەسەر بانگێشتنی بەڕێز ڤالڤۆدین سەرۆکی دومای روسیا ئەنجام دەبێ. 

سەرۆکی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە رێبەری باڵای شۆڕش ھەمیشە لەسەر پێوەندی ستراتژیک لە گەڵ وڵاتی روسیا جەختی کردووەتەوە  گوتی : ئەو پێداگرتنە بەردەوامانە ، وایکرد یەکەم سەردانی دەرەکیی من وەک سەرۆکی پەرلەمان ، بە بانگێشتنی فەرمی بۆ روسیا بێت . لەبەر ئەوە یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی سەفەرەکە ئەوەیە کە ھەڵگری پەیامێکی گرنگ بۆ حکومەتی روسیام لە بارەی پرسە ستراتژیکیەکان .