جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار لە سنە : ڕێکخستنی کۆڵبەرەکان کاری لەپێشەوەی حکومەتە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i393128-جێگری_یەکەمی_سەرۆک_کۆمار_لە_سنە_ڕێکخستنی_کۆڵبەرەکان_کاری_لەپێشەوەی_حکومەتە
جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران وتی: پرسی کۆڵبەری لەو پرسانەیە کە حکومەتی دوازدەیەم بۆ ڕێکخستنی پەسەندکراوی هەبووە و ئەمڕۆش بەدواداچوونی بۆ دەکرێت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 20, 2021 07:22 Asia/Tehran
  • جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار لە سنە : ڕێکخستنی کۆڵبەرەکان کاری لەپێشەوەی حکومەتە

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران وتی: پرسی کۆڵبەری لەو پرسانەیە کە حکومەتی دوازدەیەم بۆ ڕێکخستنی پەسەندکراوی هەبووە و ئەمڕۆش بەدواداچوونی بۆ دەکرێت .

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسحاق جەهانگیری سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە کاتی گەییشتنی بە فڕۆکەخانەی سنە ڕایگەیاند: یەکێک لەو بابەتانە کە بیری ئێمەی بە خۆوە خەریک کردووە پرسی کۆڵبەرییە و پێشتریش حکومەت لەو پێوەندییەدا پەسەندکراوی هەبوو و ئەمرۆ ڕاپۆرتێکی تەواو لەسەر ئاستی بەڕێوە چوونی ئەو پەسەندکراوە دەخەینەڕوو . 

ناوبراو گوتیشی : لە سنوورەکانی کوردستان بەرنامەی زۆرمان بۆ گەشەی بازرگانی هەیە کە ئەبێ ژێربینا سنوورییەکەی ئامادە ببێت.

ناوبراو وتیشی: بەرنامەی گرینگمان بۆ گەشەی پارێزگای کوردستان لە بواری پێترۆکیمیایی، ئاسن و کارگەی تایەسازی پێشبینی کردووە کە بەشێکی دەستیپێکردووە بەڵام تا ڕادەیەک  بە سستی چووەتە پێشەوە و ئەو بابەتە لە ئەم سەفەرەدا شوێنگیری دەکرێت.