چالاکیی ناوچەی ئازادی بازرگانیی بانە ئەمڕۆ بە بەشداری جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار دەستی پێکرد.
جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران وتی: پرسی کۆڵبەری لەو پرسانەیە کە حکومەتی دوازدەیەم بۆ ڕێکخستنی پەسەندکراوی هەبووە و ئەمڕۆش بەدواداچوونی بۆ دەکرێت .
جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتی: ئەگەر سیاسەتەکانی ئابووریی خۆڕاگرانە نەبایە ئەمریکییەکان لە بەرنگار بوونەوەی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامانجەکانی خۆیانیان دەپێکا.