بەیاننامەی هاوبەشی ئێران و ئاژانس لە بارەی دڵنیابوون لە چالاکیە ئەتۆمیەکانی ئێران
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی و کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی یەکشەممە لە کۆتایی سەردانی رافائێل گرۆسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانس بۆ تاران ، بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی هاوبەش لە بارەی بەردەوامیی چالاکیە پێویستەکانی پشکێنەرانی ئاژانس لە ئێران رێککەوتن .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، لەم بەیاننامەیەدا کە نوسخەیەکی لە ماڵپەڕی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی دا بڵاوبووەتەوە هاتووە کە ئەم ئاژانسە و رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران جەختیان کردەوە لەسەر رۆحی متمانەی دوو لایەنە کە بووە هۆی دەرچوونی بەیاننامەی هاوبەش لە تاران لە رێکەوتی 26 ی ئابی 2020 .
ئەم بەیاننامەیە دەشڵێ : رێکخراوی وزەی ئەتومیی ئێران بە ئاڕاستەی جێبەجێکردنی پەسەندکراوی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران ناسراو بە یاسای هەنگاوی ستراتژیک بۆ هەڵوەشانی بایکۆتەکان و پەساوانی لە بەرژەوەندیەکانی ئێران بە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی راگەیاند کە لە 23 ی شوباتی 2021 وە هەنگاوە خۆبەخشەکانی ئێران لە رێککەوتنی ناڤۆکی ڕادەگیردرێن .
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە : رێککەوتن کرا ئێران درێژە بدا بە جێبەجێ کردنی بە تەواوەتیی و بێ بەربەستیی رێککەوتنامەی تۆکمەی پادمان ( چاودێری) وەک جاران .
هەروەها رێککەوتنێکی تەکنیکی دوو قۆڵیی کاتییش وەدەست هات کە بە گوێرەیەوە ئاژانس بۆ ماوەی سێ مانگ درێژە ئەدات بە چالاکیی پێویستی دڵنیابوونەوە و چاوەدێریی خۆی ( بە پێی لیستی تەکنیکیی پێویست) .