فواد حسێن چاوی کەوت بە شەمخانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i393418-فواد_حسێن_چاوی_کەوت_بە_شەمخانی
سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، لە گەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق دیدار و وتووێژی کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 27, 2021 08:47 Asia/Tehran
  • فواد حسێن چاوی کەوت بە شەمخانی

سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، لە گەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق دیدار و وتووێژی کرد .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ شەممە لە سەردانی بۆ تاران لە گەڵ علی شەمخانی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی کوماری ئیسلامیی ئێران دیدار و وتووێژی کرد . 

وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ بۆ چاوپێکەوتنی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەیشتووەتە تاران . 

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران باسی دیدارو وتووێژی وەزیری دەرەوەی عێراق لە گەڵ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوە و کاربەدەستانی دیکەی سیاسی و ئاسایشیی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کردبوو . 

ئەوە دوھەمین سەردانی وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ تاران لە یەک مانگی رابردوودایە .