دوایین ئاماری قوربانانیان و تووشبوانی کۆرۆنا لە ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i394366-دوایین_ئاماری_قوربانانیان_و_تووشبوانی_کۆرۆنا_لە_ئێران
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 7260 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 21, 2021 12:07 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری قوربانانیان و تووشبوانی کۆرۆنا لە ئێران

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 7260 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە  73 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 61 هەزار و 797 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 801 هەزار و 65 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و 543 هەزار و 119 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.