بەرھەمھێنانی ڤاکسینی روسیی سپۆتنیک لە ئێران ، بەمزوانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i394586-بەرھەمھێنانی_ڤاکسینی_روسیی_سپۆتنیک_لە_ئێران_بەمزوانە
باڵوێزی ئێران لە ڕووسیا وتی: ئێران بەرھەمهێنانی ڤاکسینی سپۆتنیک ڤی ڕووسیا لە مانگی نیسانەوە دەستپێدەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 27, 2021 09:00 Asia/Tehran
  • بەرھەمھێنانی ڤاکسینی روسیی سپۆتنیک لە ئێران ، بەمزوانە

باڵوێزی ئێران لە ڕووسیا وتی: ئێران بەرھەمهێنانی ڤاکسینی سپۆتنیک ڤی ڕووسیا لە مانگی نیسانەوە دەستپێدەکات.

کازم جەلالی باڵوێزی ئێران لە ڕووسیا ڕایگەیاند: ئێران بەرهەمهێنانی ڤاکسینی سپۆتنیک ڤی ڕووسیا لە مانگی نیسانەوە واتا 15 ی خاکەلێوەوە دەستپێدەکات.

ناوبراوگوتیشی : کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەتی ئێران بۆ بەرهەمهێنانی پێکوتەی سپۆتنیک ڤی لەگەل ڕووسیا هاوکاری دەکات و ئەگەری هەیە لە هەفتەی داھاتووەوە، چاندنی خانەیی بۆ بەرهەمهێنانی ئەو ڤاکسینە لە ئێران دەستپێبکات و تا یەک مانگی داهاتوو بەرهەم دێت.

باڵوێزی ئێران لە ڕووسیا وتی: ڕێژەی بەرهەمهێنانی سەرەتایی تا 9 ملیۆن ژەم لە مانگدا دەبێت.

ڤاکسینی سپۆتنیک  ڤی لە 57 وڵاتی جیھان دا داکارھاتووە و دوھەمین ڤاکسینی جیھانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا  و کارییەکەی سەتی 91.6ە.