وەزیری دەرەوەی چین چاوی بە روحانی کەوت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i394587-وەزیری_دەرەوەی_چین_چاوی_بە_روحانی_کەوت
وەزیری دەرەوەی چین کە سەردانی تارانی کردووە ، لە گەڵ حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دیدار و وتووێژی کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 27, 2021 09:08 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی چین چاوی بە روحانی کەوت

وەزیری دەرەوەی چین کە سەردانی تارانی کردووە ، لە گەڵ حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دیدار و وتووێژی کرد .

وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین کە دوانیوەڕۆی دوێنێ  ھەینی بۆ سەفەرێکی دوو ڕۆژە و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئێران و پەرەپێدانی هاوکاری دوولایەنە و نێودەوڵەتی گەییشتە تاران، ئەمڕۆ شەممە لەگەل حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران دیدار و گفتوگۆی کرد.

ناوبراو هەروەها لە ئەو سەفەرەدا لەگەڵ هاوشانە ئێرانیەکەی خۆی دیدار و سەبارەت بە پێوەندی دوولایەنە باس و گفتوگۆ دەکات.

ھەروەھا وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین و عەلی لاریجانی، بەرپرسی پێوشوێنگیرییەکانی گرێبەستی 25 ساڵەی ئێران –چین لە  دیدارێک دا سەبارەت بە پەرەپێدانی پێوەندی دوولایەنە گفتوگۆیان کرد.

وەزیری دەرەوەی چین دوانیوەڕۆی دوێنێ بۆ سەفەرەێکی دوو ڕۆژە و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئێران و پەرەپێدانی پێوەندی دوولایەنە و نێودەوڵەتی گەییشتووەتە تاران.