عەراقچی: ئێران ھیچ دانوستانێکی لەگەڵ ئەمریکادا نابێت
یاریدەری سیاسیی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وتیشی: شاندی ئێران ھیچ دانوستانێکی لەگەڵ شاندی ئەمریکی لە ھیچ ئاستێکدا نابێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «یەیید عەبباس عەراقچی» یاریدەری سیاسیی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران، ڕۆژی ھەینی لە بارەی ئامادە بوونی ئەمریکا لە دانیشتنی داھاتووی ھییەنا وتی: کۆبوونەوەی ڤییەنا کە ئێران بەشداریی تیادا دەکات کۆبوونەوەیەکی لێزنەی ھاوبەشی بەرجامە کە بە مەبەستی لێکدانەوەی گەڕانەوەی شیمانەیی ئەمریکا بۆ بەرجام بەرپا دەکرێت و تەنیا ئەندامانی ئێستای بەرجام تیای دا بەشدارن.
عەراقچی وتیشی: ئەمریکا لە ھیچ کۆبوونەوەیەک دا کە ئێران بەشداریی تیادا ھەبێت،لەوانە کۆبوونەوەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام، بەشداریی نابێت و ئەمەش بابەتێکی دڵنیایە.
یاریدەری سیاسیی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وتیشی: ئەمەی کە لابەنەکانی دیکەی بەرجام بیانەوێت لە بارەی ئەرکەکانی ئەمریکاو ئەو ھەنگاوانەی کە دەبێ ھەڵیگرێت بە شێوەی دووقۆڵی و چەند قۆڵی لەگەڵ ئەمریکا ڕاوێژ بکەن، چ لە ڤییەناو چ لە ھەر شوێنێکی دیکە پەیوەندیی بەخۆیانەوە ھەیە کە دیارە ئەمەش بابەتێکی تازە نییە.
عەراقچی وتیشی: بەڵام لە شاندی ئێران ھیچ دانوستانێکی لەگەڵ شاندی ئەمریکی لە ھیچ ئاستێکدا نابێت.
ھەژدەھەمین کۆبوونەوەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام ئەمڕۆ ھەینی بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە چوو. لە کۆ بوونەوەکەدا ئەندامان وێرای ئاماژە کردن بە شڕەھەندە کارەساتبارەکانی کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام، لە سەر قازانج کردنی ئێران لە بەرجام و بە فێڕۆنەدانی کات لەم قۆناغەدا پێیان داگرت.