وەرگیرانی خوێندکار لە ١٣٣ وڵاتی دنیا لە زانکۆکانی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i395319-وەرگیرانی_خوێندکار_لە_١٣٣_وڵاتی_دنیا_لە_زانکۆکانی_ئێران
سەرپەرشتی فەرمانگەی گشتیی کاروباری خوێندکارانی بیانیی سەربە ڕێکخراوەی کاروباری خوێندکاران لە وەزارەتی زانست و توێژینەوەو تەکنۆلۆژیای ئێران ڕایگەیاند: خوێندکارانی ١٣٣ وڵاتی دنیا لە زانکۆکانی ئێران وەرگیراون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 14, 2021 15:18 Asia/Tehran
  • وەرگیرانی خوێندکار لە ١٣٣ وڵاتی دنیا لە زانکۆکانی ئێران

سەرپەرشتی فەرمانگەی گشتیی کاروباری خوێندکارانی بیانیی سەربە ڕێکخراوەی کاروباری خوێندکاران لە وەزارەتی زانست و توێژینەوەو تەکنۆلۆژیای ئێران ڕایگەیاند: خوێندکارانی ١٣٣ وڵاتی دنیا لە زانکۆکانی ئێران وەرگیراون.

«ئەفشین ئاخوند زادە» سەرپەرشتی فەرمانگەی گشتیی کاروباری خوێندکارانی بیانیی سەربە ڕێکخراوەی کاروباری خوێندکاران لە وەزارەتی زانست و توێژینەوەو تەکنۆلۆژیای ئێران وتی: لە ئێستادا لە ١٣٣ وڵاتی دنیا لە زانکۆکانی ئێران دا خەریکی خوێندن و فێربوونی زمانن.

ئاخوند زادە وتیشی: ئەفغانستان، عێراق، سووریا، لوبنان و چین ئەو پێنج وڵاتەن کە زیاترین خوێندکاریان لە ئێراند ھەیە.

سەرپەرشتی فەرمانگەی گشتیی کاروباری خوێندکارانی بیانیی سەربە ڕێکخراوەی کاروباری خوێندکاران لە وەزارەتی زانست و توێژینەوەو تەکنۆلۆژیای ئێران، مافەوانی و ئەدەبی فارسی و ئەندازیاریی کۆمپیۆتێری لە ڕیزی ئەو بوارانەی خوێندن زانی کە زیاترین خوازیاری لە نێو خوێندکارانی بیانیی دانیشتووی ئێران ھەیە.