بەیاننامەی رێکخراوی ھەواڵگریی سپای پاسداران لە بارەی تێکشکاندنی گروپی دژبەری ھەبووتی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i395945-بەیاننامەی_رێکخراوی_ھەواڵگریی_سپای_پاسداران_لە_بارەی_تێکشکاندنی_گروپی_دژبەری_ھەبووتی_ئێران
رێکخراوی ھەواڵگریی سپای عاشورای پارێزگەی ئازەربایجانی رۆژھەڵاتی ئێران ، ھەواڵی تێکشکاندنی گروپی دژبەری ھەبوووتی ئێرانی راگەیاند .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 01, 2021 11:17 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی رێکخراوی ھەواڵگریی سپای پاسداران لە بارەی تێکشکاندنی گروپی دژبەری ھەبووتی ئێران

رێکخراوی ھەواڵگریی سپای عاشورای پارێزگەی ئازەربایجانی رۆژھەڵاتی ئێران ، ھەواڵی تێکشکاندنی گروپی دژبەری ھەبوووتی ئێرانی راگەیاند .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم ، رێکخراوی ھەواڵگریی سپای عاشورای پارێزگەی ئازەربایجانی رۆژھەڵاتی ئێران لە ئاگادارایەک دا  باسی ناسین و تێکشکاندنی تاقمی دژبەری ھەبووتی ئێرانی کرد لەم پارێزگەیە . 

پاشایەتی خوازان ، سەرەکی ترین لاگرانی ئەم گروپە بوون کە بە پشتبەستن بە حکومەتە رۆژاواییەکان و عەرەبستان پلانەکانی خۆیان لە ئێران دا جێبەجێ دەکرد . 

لەم ئاگاداریەدا ھاتووە ، یەکێک لە فێڵە میدیاییەکانی ئەم جەریانە، سودوەرگرتن لە ھەڵخەڵەتاوان بۆ چالاکیی لە نێو تۆڕە کۆمەڵاتیەکاندابوو . 

ھەروەھا یەکێک لە کارەکانی ئەم گروپە دژبەرە ، بڵاوکردنەوەی ھەواڵی ساختە و ھاندانی خەڵک بۆ سەرھەڵدانی سەر شەقام بووە .