ڕەییسی: سەردار سولەیمانی بوو بە سەرچاوەی سەرکەوتنی زۆر بە سەر دوژمناندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i396066-ڕەییسی_سەردار_سولەیمانی_بوو_بە_سەرچاوەی_سەرکەوتنی_زۆر_بە_سەر_دوژمناندا
سەرۆکی ھێری دادی ئێران وتی: سەرداری شەھید «حاج قاسم سولەیمانی» سەرچاوەی زۆرێک لە ڕێککەوتنەکان، ئازاد کردنی ناوچەکان و سەرکەوتن بە سەر دوژمناندا بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 03, 2021 23:11 Asia/Tehran
  • ڕەییسی: سەردار سولەیمانی بوو بە سەرچاوەی سەرکەوتنی زۆر بە سەر دوژمناندا

سەرۆکی ھێری دادی ئێران وتی: سەرداری شەھید «حاج قاسم سولەیمانی» سەرچاوەی زۆرێک لە ڕێککەوتنەکان، ئازاد کردنی ناوچەکان و سەرکەوتن بە سەر دوژمناندا بوو.

حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆکی ھێری دادی ئێران، ڕۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەی حەوتانەی ئەنجومەنی باڵای ھێزی دادی ئێران وتیشی: سپەھبۆدی شەھید «حاج قاسم سولەیمانی» ، سەردار، کەسایەتی و مرۆڤێکی کاریگەربوو کە سەرەتا بارستایی خۆی بەرز کردەوەو پاشان توانی لە جیھانی ئیسلام دا بارستایی زۆر بەدی بێنێ.

حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» وتیشی: «سەردار سولەیمانی» سیمایەکی خاوەن بارستایی و بارستایی چێکەرە لە جیھانی ئیسلام دا کە بوو بە سەرچاوەی گەلێک پاوەجێیی . سەرکەوتن بە سەر دوژمناندا.

سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» فەرماندەی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کە سەرلەبەیانیی ڕۆژی ھەینی سێھەمی ژانویەی ٢٠٢٠ بە پێی بانگێشتنی فەرمیی کاربەدەستانی عێراقی سەردانی ئەم وڵاتەی کرد بوو، ھاوڕێ لەگەڵ «ئەبو مەھدی موھەندیس» جێگری سەرکردەی حەشدی شەعبیی عێراق و ھەشت کەسی دیکە لە ھێرشی ئاسمانیی ھێزە دەست درێژکارو تیرۆریستەکانی ئەمریکی لە نزیک فڕگەی بەغدای پێتەختی عێراق شەھید کران.