دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران ، ژماری قوربانیان تا دێ کەمتر دەبێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i396510-دوایین_ئاماری_کۆرۆنا_لە_ئێران_ژماری_قوربانیان_تا_دێ_کەمتر_دەبێ
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 7723 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 15, 2021 14:14 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران ، ژماری قوربانیان تا دێ کەمتر دەبێ

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 7723 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 200 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 76 هەزار و 633 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا دوو ملیۆن و 739 هەزار و 875 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا دوو ملیۆن و 210 هەزار و 851 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.