گفتوگۆی تەلەفۆنیی فەرماندەی ھێزی قودسی سپای پاسداران لەگەڵ ڕێبەرانی خۆڕاگریی فەلەستین
لە گفتوگۆی تەلەفۆنیی فەرماندەی سپای قودس لەگەڵ ڕێبەرانی بەرخودانی فەلەستین ، دەسخۆشی کرا لە ڕۆڵی بەرچاوی بزووتنەوە سەربازییەکانی کەرتی غەززە .
ە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە فەلەستین ئەلئان، ڕێبەرانی خۆڕاگریی فەلەستین بە شێوەی جیاجیا لەگەل فەرماندەی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ڕێگای تەلەفۆنەوەی گفتوگۆیان کرد.
زیاد نەخالە ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ سەردار ئیسماعیل قائانی، سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکان لە فەلەستینی داگیرکراو باس و گفتوگۆی کرد.
هەروەها سەردار ئیسماعیل قائانی لە گفتوگۆ لەگەل ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەب سیاسی بزووتنەوەی حەماس وێڕای ئیدانە کردنی جەنایەتە نامرۆڤانەکانی ئیسرائیل دژی گەلی فەلەستین ، لە وەڵامی بەهێز بە دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل و بەرگری لە گەلی فەلەستین دەسخۆشی کرد و ڕێزی گرت.
هەروەها هەنیە لە ئەو پێوەندییە تەلەفۆنییەدا ئاماژەی کرد کە شەڕی قودس، شەڕی هەموو رۆڵەکانی گەل بووە و هەڵوێستی ئێران لە پاڵپشتی لە فەلەستین جێگای دەسخۆشییە.