وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەرکەوتنی خۆڕاگریی فەلەستینی پیرۆزبایی کرد
وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی ھەینی لەسەر شەممە لە بەیاننامەیەک دا ، وێڕای رێزگرتن لە خۆڕاگریی و گیان بەختکردنی موقاوەمە و گەلی فەلەستین بە تایبەت دانیشتوانی ئازا و پشوودرێژی غەززە لە بەرامبەر پەلامار دڕندەکانی رژێمی زایۆنی ، سەرکەوتنی موقاوەمەی فەلەستینیی بۆ بەرگریی لە ئارمانج و پیرۆزیەکانی گەلی فەلەستین و داسەپاندنی ھاوکێشەیەکی نوێ بەسەر رژێمی داگیرکەری قودسی پیرۆزبایی کرد .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەم بەیاننامەیەدا وێڕای راگەیاندنی داکۆکیی ھەمدیسان لە خەباتی گەلی فەلەستین و رێزگرتن لە یاد و ناوی شەھیدانی غەززە و فەلەستین جەختی کردەوە ، لە خێر و بەرەکەتەکانی گۆڕانکاریەکانی ئەم دواییانە ، یەکڕیزی و بووژانەوەی پێوەندی نێوان ناوچە جیاجیاکانی فەلەستین ، ھاتنەئارای دووبارەی بابەتی فەلەستین لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیھان و داکۆکیی بەرفراوانی جەماوەریی لە گەلی فەلەستین ، شەرمەزارکرانی زیاتری زایۆنیسمی داگیرکەر و دەرکەوتنی دووبارەی قودس وەک خاڵی پێوەندیی ھەموو فەلەستینیەکان و جیھانی ئیسلام بووە .
وەزارەتی دەرەەی ئێران وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە خۆڕاگریی سەرکەوتوانەی گەلی فەلەستین بە روونی شکستی ھێنانی رەوتی پڕ شوورەیی ئاسایی کردنەوی پێوەندیی لە گەڵ رژێمی زایۆنی لەلایەن وڵاتانی عەرەبیی نیشاندا گوتی ، چاوەڕوانی دەکرێ ئەم وڵاتانە بە رێزگرتن لە خۆڕاگریی گەلی فەلەستنی و ئارمانجی بەرزی ئازادیی قودسی پیرۆز ، لەو رێبازە چەوت و ھەڵەی گرتوویانەتەبەر بگەڕێنەوە و بە شێوەی بنەڕەتیی بە سیاسەتی خۆیان دا بچنەوە .