ڕوونوێنی لە خۆفڕی سپای پاسداران بە ناوی "غەززە"
سێ دەستکەوتی گرینگ و ستراتیژی سپای پاسداران لە بواری فڕۆکەیی و بەرگری لەوانە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان بە ناوی غەززە بە ئامادە بوونی سەرلەشکەر سەلامی فەرماندەی گشتی سوپا ڕوونوێنی کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە سەروبەندی سێی جۆزەردان ڕۆژی بەرخۆدان، گیانفیدایی و سەرکەوتن، لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی سەرلەشکەر حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپا و سەردار ئەمیرعەلی حاجی زادە فەرماندەی هێزی هەوافەزای سوپا، لە سێ دەستکەوتی گرینگ و ستراتیژی بەرگری و سەربازی سوپا لە بوارەکانی خۆفڕ ڕوونوێنی کرا.
خۆفڕی سەروو قورس و زەبەلاحی "غەززە" بە جیاوازی لە بوارەکانی چاوەدێری، جەنگیی و ناسینەوە و بەردەوام بوونی گەشتی 35 کاتژمێرە یەکەم دەستکەوتی بەرگری سوپا بوو کە سەرلەشکەر سەلامی سەردانی کرد.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی غەززە جگە لە بەکارهێنان لە بواری بەرگری و سەربازی، لە چاوەدێری دارستانەکان، ئۆپراسیۆنی فریاکەوتن لە ڕووداوە سروشتییەکان وەکوو سێڵاو و بوومەلەرزە، بەکار دێت.