ئێران ڕێژەی هەناردەی گاز بۆ عێراق زیاد دەکات
بیژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران لە دیدار لەگەڵ شاندی عێراقی، بە وتنی ئەوەی کە ئێران ئامادەی بەرز کردنەوەی ڕێژەی هەناردە کردنی گاز بۆ عێراقە، گوتی: هیوادارین عێراق خێرا قەرزەکانی بداتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بیژەن زەنگەنە دوانیوەڕۆی دوێنێ شەممە لە دیداری شاندی عێراقی بە سەرۆکایەتی عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی، وەزیری دارایی ئەو وڵاتە بە وتنی ئەوەی کە ئێران ئامادە بەرز کردنەوەی ڕێژەی هەناردە کردنی گاز بۆ عێراقە، گوتی: هیوادارین عێراق هەرچی خێراتر قەرزەکانی بە ئێران بداتەوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا ماجید حەنتوش، وەزیری کارەبا و سالم چەلەبی، کارگێڕی بانکی بازرگانی عێراق، عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی، وەزیری دارایی عێراقیان هاوڕێی کرد.
ئێران و عێراق بڕیارە ئەم هەفتەیە و لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی هاوبەش بگەنە ڕێگاچارەی کۆتایی بۆ دانەوەی قەرزەکانی عێراق بە ئێران.
ئەمە دووهەم دیداری بیژەن نامدار زەنگەنە، وەزیری نەوت لەگەڵ شاندی عێراقی لە کەمتر لە یەک مانگی ڕابردوویە.