بەیاننامەی سپای پاسداران بە بۆنەی ساڵگەڕی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی(رە)
لە بەیاننامەکەی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی دا بە بۆنەی ساڵگەڕی کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) جەخت لوە کراوەتەوە کە: پاڵپشتی کردن لە ویلایەتی فەفیھ و ئامادە بوون لەو گۆڕەپانانەی کە شۆڕشی پێویستی پێیەتی، دەستەبەری پارێزرانی ئاسایشت و سەروەریی وڵاتە لە چزی پیلانەکانی دوژمن.
بە پێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە بەیاننامەیەک دا وێڕای ڕێزلێنان لە ١٤ی جۆزەردان سی و دووھەمین ساڵگەڕی کۆچی مەلەکوتیی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) ، دژە ئیستیکبار بوون و ئامادە بوونی ھەمیشەیی جەماوەری لەو گۆڕەپانانەی کە شۆڕش و وڵات پێویستیان پێیەتی، بە وانەیەکی قوتابخانەی ئیمام و پاڵپشتێکی ئاسایشت و سەروەریی وڵات لە چزی پیلانەکانی دوژمن زانی.
لە بەشێکی ئەم بەیاننامەیەدا ھاتووە: بە تێپەڕینی ٣٢ ساڵ لە کۆچی ئاسمانیی نژیارڤانی مەزنی کۆماری ئیسلامی و دامەزرێنەری کۆچکردووی کۆماری ئیسلامیی ئێران حکەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) و ھەڵاتنی ھەتاوی دڵڕفێنی ئیمامەت و ڕابەرایەتیی میراتبەری ساڵح، ئامادە، شیاوو بیرتیژی ئەو زاتە پاکە، واتە حەزرەتی ئیمام خامەنەیی، شۆڕش و نیزامی ئیسلامی بە تێپەڕین لە گەردەنە چەتوون و پڕمەترسییەکان و سەرکەوتن بە سەر کۆمەڵێک پیلان و ئاژاوەگێڕیی ئیستیکباری جیھانی و کۆنەپەرستانی ناوچەکە،بە بڕواھەبوون بە نوسرەت و بەڵێنی ئیلاھی، ڕابەرایەتیی حەکیمانەی وەلیی فەقیھی سەردەم، پشتبەستن بە پاڵپشتیی جەماوەرو بارستایی و توانایی نیشتیمانی و خۆماڵی و بنیاتنرانی ستراتژیای زیرەکانەو سەرکەوتوو، توانیویەتی ببێتە ھێزمەند ترین وڵاتی ناوچەکەو ڕۆڵگێڕێکی ئەرێنی و دیاریکەر لە ئاستی نێونەتەوەیی و بە دەست ڕاگەییشتن بە مەتەرێزە ھەستیارەکانی جیھان و پێکھێنانی تامەزرۆیی و شەپۆلی لێکۆڵینەوەی جیھانی لە بارەی مەعریفەتی ئیسلام و شۆڕشی ئیسلامییەوە، ئوردوگای پاوانحوازی و زایونیزمی بە مەزنایەتی و دەستەڵاتی خۆیەوە ئەبڵەق بکات.
ئەم بەیاننامەیە وێڕای پێداگرتن لە سەر تەوەرە بوونی جەماوەر لە ئاسایشتی پاتوەجێی ئەمڕۆی وڵات دا، پێی لە سەر ئەوەش داگرتووە کە، بێ گومان دەستەڵاتی ئاسایشتی و بەرپەرچدەری ئەمڕۆی وڵات، بەرھەمی خۆڕاگری، لەخۆبردوویی، خۆبەختکاری و شەھادەتخوازیی ڕۆڵەکانی گەلی بوێر، پاڵەوان و خاوەن ورەیە کە سەرباری گرفت و تەنگژەکان لە گۆڕەپانی ژیاندا، زیرەکانەو وریایانە تەنیا تاوێکیش لە پێشەنگ بوون لە مەیدان و گۆڕەپانەکانی بەرەڤانی لە ئارمانجەکان و بایەخە ئایینی و نیشتیمانی و شۆڕشگێڕانەکان درێغییان نەکردووە.