واعیزی: بەشداری لە ھەڵبژاردن دەستەڵاتی ئێران لە ئاستی نێونەتەوەیی پتەو دەکاتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i397710-واعیزی_بەشداری_لە_ھەڵبژاردن_دەستەڵاتی_ئێران_لە_ئاستی_نێونەتەوەیی_پتەو_دەکاتەوە
سەرۆکی نووسینگەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: بەشداری لە ھەڵبژاردن دەبێتە ھۆی یەکگرتنی نێوخۆیی و پتەو بوونەوەی دەستەڵاتی ئێران لە ئاستی ناوچەکەو جیھاندا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 18, 2021 14:25 Asia/Tehran
  • واعیزی: بەشداری لە ھەڵبژاردن دەستەڵاتی ئێران لە ئاستی نێونەتەوەیی پتەو دەکاتەوە

سەرۆکی نووسینگەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: بەشداری لە ھەڵبژاردن دەبێتە ھۆی یەکگرتنی نێوخۆیی و پتەو بوونەوەی دەستەڵاتی ئێران لە ئاستی ناوچەکەو جیھاندا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «مەحمود واعیزی» سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی ھەینی لە شوێنی بنکەی ھەڵبژاردنی وەزارەتی نێوخۆ ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ڕۆژێکی گرینگ بۆ ئێران، داھاتووی وڵات و پێشکەوتنی ئێرانی ئیسلامیە کە ئامادە بوونی بەربڵاوی خەڵک لە بەردەم سندوقەکانی دەنگدان دەتوانێ داھاتوویەکی پرشنگدارتر لەوەی کە ھەیە مسۆگەر بکات.

سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتیشی: یە دڵنیایەوە سەرۆک کۆمارێک کە لایەنگرییەکی زیاتری لە لایەن خەڵکەوە لێ دەکرێت، ھەم ددەبێتە ھۆی یەکگرتنی زیاتری نێوخۆیی و ھەم پتەو بوونەوەی دەستەڵاتی ئێران لە ناوچەکەو چارەسەرکردنی خێراتری گرفتە نێونەتەوەییەکان.

لە ئێستادا لە ئێرانی ئیسلامی سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی، شەشەمین خولی ئەنجومەنە ئیسلامییەکانی شارودێ و ھەڵبژاردنی نێواندەورەیی پێنجەمین خولی مەجلیسی خوبرەکانی ڕابەری و ھەروەھا ھەڵبژاردنی نێواندەورەیی یانزەھەمین خولی مەجلیسی شورای ئیسلامی خەریکە بەڕێوە دەچێت.