کوژانەوەی کاتیی هازگەی ئەتۆمیی بوشێهر
حوزهیران 21, 2021 09:12 Asia/Tehran
هازگەی ئەتۆمیی بوشێهری ئێران بە هۆی کێشەی تەکنیکیی بە شێوەی کاتیی کوژایەوە و لە تۆڕی سەرانسەریی کارەبا دا نەماوە .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، پێوەندیە گشتیەکانی رێکخراوی وەزەی ئەتۆمیی ئێران لە ئاگاداریەکدا راگەیاند ، بە دوای سەرهەڵدانی کێشەی تەکنیکی لە هازگەی بوشێهر و دوای ئاگاداریی پێشووی یەک رۆژە بە وەزارەتی وزە ، ئەم هازگەیە بە شێوەی کاتیی کوژایەوە و لە تۆڕی سەرانسەریی کارەبا هاتەدەر .
ئەم ئاگاداریە دەشڵێ ، دیارە دوای نەمانی کێشەی تەکنیکیی و لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا هازگەکە دیسان دەچێتەوە سەر تۆڕی سەرانسەریی کارەبا .