حوزه‌یران 28, 2021 13:23 Asia/Tehran
  • رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی :وڵاتە ئەوروپیەکان بێشەرمانە بانگەشەی مافی مرۆڤ دەکەن

رێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی فەرمووی : وڵاتە ئەوروپیەکان بە رووقاییمی بانگەشەی مافی مرۆڤ دەکەن .

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئەمڕۆ دوشەممە لە دیداری سەرۆک و بەرپرسانی دەسەڵاتی دادڤانیی ئێران کە بە بۆنەی حەوتەی طێزی دادهانی بەڕێوەچوو ، بە ئاماژە بەوەی کە تاوانکاریەکەی حەوتی پوشپەڕ( تەقینەوەی تیرۆریستیی 28ی حوزەیرانی 1981 ) بە شەهیدکردنی نزیکەی 70 کەس لە کەسایەتیە شاز و هەڵکەوتەکان ، تاوانکاریەکی گەورەیان دەرهەق بە گەلی ئێران ئەنجامدا ، فەرمووی : ئەو بکوژانەی کە خۆیان دانیان نا بەم تاوانکاریە و بەم کارە کارەساتبارە ، ئەمڕۆ هەر لەو وڵاتانەی بانگەشەکاری مافی مرۆڤ بە ئازادیی هاتوچۆ دەکەن و ژیان دەبەنەسەر .

 رێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی گوتیشی : فەڕەنسە و وڵاتانی دیکەی ئەوروپی شەرم ناکەن بە داکۆکیی لە تیرۆریستان و بە پێدانی مینبەر بەوان تەنانەت لە کۆڕ و کۆبوونەوە نەتەوەییەکانیان ، بانگەشەی مای مرۆڤ دەکەن؟ .

 لە ساڵهاتی شەهیدکرانی ئایەتوڵڵا دکتور بەهەشتی و یارەوانی بەڕێزی و بە بۆنەی حەوتەی هێزی دادڤانی ، سەرۆک و بەپررسانی هێزی دادڤانیی ئێران چاویان کەوت بە رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی .

 لە تەقینەوەی تیرۆریستیی 28 ی حوزەیرانی 1981 ، دکتور محەمەد حسێنی بەهەشتی سەرۆکی دیوانی باڵای دادڤانیی ئێران و 72 کەس لە بەپرسانی نیزام بە بۆمبنانەوەی رێکخراوی موجاهیدین خەڵق شەهید کران .

سەرپەیڤ