ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕێ و ڕەسمی جێبەجێکردنی حوکمی سەرۆک کۆماریی بە دوایین لاپەڕەی کتێبێکی پڕناوەڕۆک وەسف کرد کە گەلی ئێران و کاربەدەستانی هەڵبژاردنەکانی خولی چواردەیەم، کردیان بە بەشێکی تاهەتایی لە کۆمەڵی شانازییەکانی گەلدا.
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، "چارەسەریی گیروگرفت و ناکۆکییەکانی خەڵک بەگوێرەی دادپەروەریی" و "پێش گرتن بە بەزێندرانی هێڵی سوری یاسا"ی، لە بەرپرسایەتییە سەرەکییەکانی دەزگەی دادەوانی زانی.
ڕێبەری باڵای شۆڕش لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا پێی داگرت؛ پێویستە رۆژ لەدوای رۆژ بەرەی خۆڕاگریی لە رۆژاوای ئاسیا بەهێز بکرێ، پێکهێنانی بەرەی خۆڕاگریی بۆ بەرەوڕووبوونەوەی ستەمی بەردەوامی تاوانکارانی زایۆنیزمە، خۆڕاگریی پەردەی لەڕووی توانای خۆی لاداو هەموو هاوکێشەکانی دوژمنی تێکدا. هێزی خۆڕاگری، پلان و نەخشەی هەڵەی ئەمریکییەکان بۆ ئەو ناوچەی شێواند، رژیمی زایۆنیستی لە دەربازبوون لە قەیرانیش، تووشی قەیران بووە، ئەمڕۆ رژیمی زایۆنی، توانای بڕیاردانی نیە.
ڕێبەری باڵای شۆڕش لە وتاردانی بەبۆنەی نەورۆزەوە فەرمووی: رژێمی زایۆنی بۆ هەموو دونیای دەرخست کە تا چ ڕادەیەک دڕندەو منداڵکووژە و دەوڵەتەکانی ئەمریکا و ئەررووپاش بە هاوکاری کردنی ئەو ڕژێمە تەنانەت لە نێو ڕای گشتی ئەو وڵاتانەش بێ ئابروو بوون.
حەزرەتی ئایەتوڵڵاهولعوزما خامەنەیی ئێوارەی ئەمڕۆ لەدیداری تاقمێک لە خەڵک لە تاران، فەرمووی: چەندین ساڵە دوژمنان هەوڵ دەدەن ئابوریی وڵات بەچۆکدا بێنن. بە هیممەتی لاوان و هەوڵ و کۆششی فراوان، دوژمن سەرکەوتوو نەبووەو بە حەول و توانای کردگار، سەرکەوتووش نابێ.
ڕێبەری باڵای شۆڕش لە وتاردانی بەبۆنەی نەورۆزەوە فەرموی کەش و هەوای بەهاری ئەمسال بە هۆی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و بەهاری قۆرئانەوە مەعنەویتر بووە.
ڕێبەری باڵای شۆڕش لە لێدوانی نەورۆزانەی، وێڕای پێداگریی لەسەر پرسی ئابوریی و رۆڵێ کارای خەڵک لە چارەسەریی پرس وکێشەکانی وڵاتدا، فەرمووی: ئابوریی، پرسی سەرەکیی وڵاتە.
سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس و شاندی هاوڕێی چاوثێکەوتنیان کرد لەگەڵ حەزرەتی ئایەتووڵڵا ئولعوزما خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی پێداگری کرد کە ڕژیمی بریندارو داماو و داگیرکەری ئیسڕائیل خەریکە تۆڵەی زەبری کارامەی جەنگاوەرانی فەلەستینی لە خەڵکی زۆرلێکراوی غەززە دەکاتەوە.