دوایین ھەواڵەکان لە بارەی تەقینەوەی پارکی میللەتی تاران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i398465-دوایین_ھەواڵەکان_لە_بارەی_تەقینەوەی_پارکی_میللەتی_تاران
وتەبێژی رێکخراوی ئاگرکوژاندنەوەی تاران گوتی ، تەقینەوە لەپارکی میللەتی تاران ھیچ زیانێکی دارایی و گیانی نەبووە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 10, 2021 06:42 Asia/Tehran
  • دوایین ھەواڵەکان لە بارەی تەقینەوەی پارکی میللەتی تاران

وتەبێژی رێکخراوی ئاگرکوژاندنەوەی تاران گوتی ، تەقینەوە لەپارکی میللەتی تاران ھیچ زیانێکی دارایی و گیانی نەبووە .

بەپێی راپورتی ئیران پرێس ، کاتژمێر 52 خولەی بەربەیانیی ئەمڕۆ شەممە گرمەی تەقینەوە لە پارکی میللەتی تاران لە باکووری تاران راپۆتکرا . 

 جلال مەلیکی وتەبێژی رێکخراوی ئاگرکوژاندنەوەی تاران گوتی ، ھیچ ئاسەوارێک لە بڵێسەی ئاگر یان تێکڕوخان لە شوێنی تەقینەوە لە پارکی میللەتی تاران نیە . 

 سەرار حەمید ھوداوەند جێگری فەرماندەی پۆلیسی تارانیش گوتی ، رووداوی تەقینەوە لە پارکی میللەت ، شتێکی وانەبووە و تەنیا بۆ ساتێک دەنگی تەقینەوە بیستراوە . 

وتیشی ھیچ بینایەک زیانی پێنەگەیشتووە و تووشی ئاگرکەوتنەوە نەبووە و ھۆکاری تەقینەوەکە لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت و دوای ئاشکرابوون ، وردەکاریی رووداوە رادەگێندرێ .