نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شاندێک لە رێورەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری ئێران ئامادە دەبێت
بڕیاره کۆتایی ئه‌م ھەفتەیه؛ سه‌رۆک کۆماری نوێی ئێران سوێندی یاسایی بخوات و له هه‌رێمی کوردستانیش بەیاوەریی نێچیرڤان بارزانی، شاندێکی حیزبه‌کانی پێکهێنه‌ری حکوومه‌ت به‌شدار ده‌بن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نازم عومەردهباغ نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێم له تارانی پایته‌ختی ئێران، له لێدوانێکدا بە زه‌مه‌ن پرێسی راگه‌یاندووە رۆژی پێنجشەممە ئیبراھیم رەئیسی وەک ھەشتەمین سەرۆک کۆماری نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران سوێندی یاسایی ئەخوات.
ده‌باغ وتیشی، له مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆک کۆماری نوێی ئێران، هه‌ریه‌ک له به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و کوێستان محه‌مه‌د وه‌زیری کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی و پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری رۆشنبیری و منیش وه‌ک نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێم له تاران ئاماده‌ی مه‌راسیمه‌که ده‌بین.
به‌وته‌ی نازم ده‌باغ، به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی دانراوه، سه‌رۆک کۆماری عێراق به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه ده‌گاته تاران و وه‌فدی هه‌رێمیش، ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه یاخود به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه ده‌گه‌نه تاران.
شایانی باسە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی ڕۆژی پێنجشەممە 14ی گەلاوێژ کاتژمێر 17 بە بەشداریی بەرپرسانی بیانی و ناوخۆیی بەڕێوەدەچێت.