خەتیب زادە: قەومانی ڕووداوی ئاسایشتی بۆ کەشتی و پاپۆڕەکان لە کەنداوی فارس و دەریای عوممان گومانلێکراوە
وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی چوارشەممە ھەواڵە بڵاوکراوەکان سەبارەت بە قەومانی ڕووداوگەلی ئاسایشتیی یەک لە دوای یەک بۆ کەشتییەکان لە ناوچەی کەنداوی فارس و دەریای عوممانی بە تەواوی بە جێگای گومان زانی و لە بارەی ھەرچەشنە چەواشەکارییەکی درۆینە بۆ ئامانجی دوژمنانەی سیاسی وشداریی دا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئێران پرێس، «سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھاوکات جەختی لەوەش کردەوە کە بە گوێرەی سیاسەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەمەڕ چەسپاندن و پاراستنی سەقام و ئاسایشت لە ناوچەی کەنداوی فارس و دەریای عوممان، وتیشی: ھێزی دەریایی ئێران وێڕای ڕاگەیاندنی یارمەتی دان و فریاکەوتنی ئەو کەشتییانەی بە ناوچەکەدا تێ دەپەڕن، ھەرکە پێویست بکات دەشتوانن خزمەتگوزاریی دەریایی پێشکەش بکەن.
«خەتیب زادە» ھەروەھا وتیشی: ئەگەر بێتوو ھەرجۆرە گرفتێک لە سیستێمی کەشتییەکان بەدی بێت، کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادەی یارمەتی دان و تاوتوێ کردنی گرفتەکەیە لە نزیکەوە.
وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆتایی دا ئامادەیی ئێرانی بۆ ھاریکاری و ھاوکاری لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە لەم بوارەدا ڕاگەیاند.
جێگای ئاماژەیە چەند کاژێرێک لەمەوبەر ھێندێک لە سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان باسی قەومانی کارەسات بۆ چەند کەشتی و پاپێڕێکیان کرد لە گوێئاوەکانی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان.