لەگەڵ ھەنگاوی دەستبەجێ و ھێزمەندانەی ڕۆڵە بەجەربەزەکانی ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، ئۆپراسیۆنی پاپۆڕە جەنگییەکەی ئەمریکا بۆ بەتاڵان بردنی نەوت پوچەڵ کرایەوە.
وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی چوارشەممە ھەواڵە بڵاوکراوەکان سەبارەت بە قەومانی ڕووداوگەلی ئاسایشتیی یەک لە دوای یەک بۆ کەشتییەکان لە ناوچەی کەنداوی فارس و دەریای عوممانی بە تەواوی بە جێگای گومان زانی و لە بارەی ھەرچەشنە چەواشەکارییەکی درۆینە بۆ ئامانجی دوژمنانەی سیاسی وشداریی دا.
کۆپاپۆڕی پێنجەمی هێزی دەریایی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، مەشقی سەربازیی هاوبەشی دەریایی ئەمریکا، بەلژیک، فەڕانسەو ژاپۆن لە دەریای مەکوران و کەنداوی عوممان دەس پێ کرا.
بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی بەندەرکان و دەریاوانیی ئێران باسی سازکرانی گەورەترین بەندەری تیجاریی ئێران لە دەریای عوممان دەکات .