پەیمان نوێ کردنەوەی دەوڵەتی سیانزەھەم لەگەڵ ئارمانجەکانی ئیمام خومەینی(رە)
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i400101-پەیمان_نوێ_کردنەوەی_دەوڵەتی_سیانزەھەم_لەگەڵ_ئارمانجەکانی_ئیمام_خومەینی(رە)
ئەندامانی کۆڕی دەوڵەتی سیانزەھەم بە ئامادە بون لە سەر گڵکۆی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەگەڵ ئارمانجەکانی ئیمام خومەینی(رە) و شۆڕشی ئیسلامی پەیمانیان نوێ کردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 26, 2021 07:18 Asia/Tehran
  • پەیمان نوێ کردنەوەی دەوڵەتی سیانزەھەم لەگەڵ ئارمانجەکانی ئیمام خومەینی(رە)

ئەندامانی کۆڕی دەوڵەتی سیانزەھەم بە ئامادە بون لە سەر گڵکۆی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەگەڵ ئارمانجەکانی ئیمام خومەینی(رە) و شۆڕشی ئیسلامی پەیمانیان نوێ کردەوە.

«سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی و ئەندامانی کۆڕی دەوڵەتەکەی ئەمڕۆ پێنج شەممە ھاوکات لەگەڵ دەستپێکی حەوتەی دەوڵەت و دەست بەکار بوونی کابینەی تازە، بە ئامادە بون لە سەر گڵکۆی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەگەڵ ئارمانجەکانی ئیمام خومەینی(رە) و شۆڕشی ئیسلامی پەیمانیان نوێ کردەوە.

کۆبوونەوەکانی لێکدانەوەی شیاوەتی و متمانە بەخشین بە کابینەی سیانزەھەم دوێنێ چوارشەممە لە مەجلیسی شورای ئیسلامی کۆتایی پێ ھات و لەو ١٩ وەزیرە پێشنیار کراوە، تەنیا وەزیری پەروەردەو بارھێنان لە پەرلەمان دەنگی متمانەی وەرنەگرت.

کۆمەڵێک لە وەزیرەکان، دوێنێ بە ئامادە بوون لە وەزارەتخانەکان و شوێنەکانی ئیش کردنیان، چالاکیی خۆیانیان دەس پێ کرد.