پێشوازیی فەرمیی ڕەییسی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامیێ بە فەرمی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازیی کرد.
ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی یەکشەممە لە تاران بە شێوەی فەرمی لە «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بینای کۆبوونەوەی سەرکردەکان پێشوازیی کرد.
لە ئاھەنگی پێشوازییەکەدا، دوای بڵاو بوونەوەی سرودی نیشتیمانیی ھەردووک وڵات، ڕەییسی و کازمی یەکەی تەشربفاتی سەقامگرتووی ئەو شوێنەیان بەسەر کردەوەو پاشان شاندە باڵاکەی ھاوڕێی خۆیانیان بە یەکتر ناساند.
دەستبەجێ دوای ئاھەنگەکە دانوستانی دوو قۆڵیی سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستی پێ کرا.
پەرە پێ دان و پتەوکردنەوەی ھەرچی زیاتری ھاوکارییە دوو قۆڵییەکان لە بواری سیاسی، ئابووری و ڕۆشنبیری و لێکدانەوەو بیروڕا گۆڕینەوە لەمەڕ گرینگترین پرسەکانی ناوچەکەو جیھان لەو تەوەرە گرینگانەی وتووێژی نێوان شاندەکانی باڵای دوو وڵات ڕاگەیەندراوە.