تێکشکانی تیمێکی تیرۆریستیی لە باکووری رۆژاوای ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i400854-تێکشکانی_تیمێکی_تیرۆریستیی_لە_باکووری_رۆژاوای_ئێران
تیمێکی تیرۆریستیی دژی شۆڕش بە دەستی هێزە ئاسیاشیەکانی ئێران لە رێگای خانێ بۆنەغەدە لە باشووری پارێزگەی ئازەربایجانی رۆژاوا تێکشکا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 20, 2021 12:49 Asia/Tehran
  • تێکشکانی تیمێکی تیرۆریستیی لە باکووری رۆژاوای ئێران

تیمێکی تیرۆریستیی دژی شۆڕش بە دەستی هێزە ئاسیاشیەکانی ئێران لە رێگای خانێ بۆنەغەدە لە باشووری پارێزگەی ئازەربایجانی رۆژاوا تێکشکا .

 ئیدارەی گشتیی ئیتلاعاتی ئازەربایجانی رۆژاوای ئێران ، شەوی رابردوو رایگەیاند : دوو کەس لە گروپێکی دژی شۆڕش لە تێکهەڵچوون لە گەڵ هێزە ئاسیاشیەکان لە باشووری ئەم پارێزگەیە کوژران و چەند کەسیش گیران .

 لەو ئاگاداریەدا هاتووە : لە کارەکانی ئەم تیمە تیرۆریستیە ،پلاندانان بۆ ئەنجامدانی تیرۆری زنجیرەیی و تیرۆرکردنی ژمارێک لە هێزە سەربازیەکان لە ناوچەکە ، پارەسەندن لە دەوڵەمەندەکانی ناوچەکە بۆ تاقمە دژە شۆڕشەکان و هەروەها هەڕەشەکردن لە هەندێ لە خەڵک و کەسانی ناسراوی ناوچەکە بوو . 

لەم تیرمە تیرۆریسیتە بڕێک چەکوتەقەمەنیش دەسکەوتووە .