ئه‌یلوول 20, 2021 17:53 Asia/Tehran
  • سپای پاسداران : چوار بنکەی گرووپە دژە شۆرشەکان لە هەرێمی کوردستان تێکشکێندرا

جێگری قەرارگای حەمزە سەیدولشوهەدا رایگەیاند: چوار بنکەی گرووپە دژە شۆرشەکان لە باکووری عێراق کراوەتە ئامانج و تێکشکێندراون.

بە پێی راپۆرتی مێهر، سەردار مەجید ئەرجمەند فەر لەمبارەوە وتی: گرووپە دژە شۆڕشەکان لە لایەن دەزگای هەواڵگری هەندێ وڵاتی بیانی و ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی ناوچەکە لە باکووری عێراق مۆڵ دراون تاکوو کەڵکیان لێوەرگرن بۆ هێنانە دی ئامانجەکانیان دژی ئێران.

 وتیشی: ئەم گرووپانە لە مەودایەکی کەم لە سنووری ئێران و عێراق جێگیرن و ئێمە پێشتر هۆشداریمان بە دەوڵەتی عێراق و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دابوو کە ڕێگری بکەن لەم گرووپانە کە ئاسایشی ئێران تێکدەدەن.

 ئەرجەمەند فەر ڕایگەیاند کە وتبوومان ئەگەر ئەم گرووپانە هەڵەیەک بکەن وڵامێکی توندیان دەدەینەوە و هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە چوار بنکەی ئەم گرووپە دژە شۆڕشانە بکەینە ئامانج.

 جەختیشی کرد ئەم گرووپانە لە هەر شوێنێک بن بە دوژمنی ئێرانیان دەزانین و دژیان ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدرێت.

  ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە ئۆپەراسیۆنی ئەم دواییەدا هەموو بنکەکانیان و ناوەندی فەرماندەیی و جبەخانەکانیان تێکشکێندراوە.

سەرپەیڤ