ڕەییسی: ڕەمزی گەشەو سەرکەوتنی وڵات ھەبوونی ورەی شۆڕشگێڕانەو بەسیجییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i400996-ڕەییسی_ڕەمزی_گەشەو_سەرکەوتنی_وڵات_ھەبوونی_ورەی_شۆڕشگێڕانەو_بەسیجییە
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی پێی داگرت: ڕەمزی گەشە و سەرکەوتنی وڵات ھەبوونی ورەی شۆڕشگێڕانەو بەسیجییە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 24, 2021 11:44 Asia/Tehran
  • ڕەییسی: ڕەمزی گەشەو سەرکەوتنی وڵات ھەبوونی ورەی شۆڕشگێڕانەو بەسیجییە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی پێی داگرت: ڕەمزی گەشە و سەرکەوتنی وڵات ھەبوونی ورەی شۆڕشگێڕانەو بەسیجییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئەمڕۆ ھەینی ڕەمزی گەشە و سەرکەوتنی وڵاتی بە جوڵانەوە لە ئاراستەی ڕێبازی شەھیدان و لەخۆبردووان بە ورەی بەسیجی و نیازپاکانە و جیھادی زانی و وتی: پەیامی شەھیدان ئەمەیە کە نەھێڵین ئارمانجەکانی شۆڕش لە کۆمەڵگادا کاڵ بێتەوەو دادگەری پێشێل بکرێ و سەربەرزیی گەلی ئێران بخەوشێندرێت.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە پەراوێزی چوارەمین گەشتی پارێزگاکانی سەردانی ئیلامی کردو لە لە بەردەم جێ نزرگەی شەھیدانی« قەڵاوێزان» وتیشی: جێ و شوێنی لەخۆبردوویی ، شەھادەت و پشت بەستن بە خوداو ئەمەگداری وئەوینی بەرامبەر بە ئیسلام و بەرەڤانی لە بایەخەکانی شۆڕشی ئیسلامییە.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئەمڕۆ لە پەراوێزی چوارەمین گەشتی پارێزگاکانی سەردانی پارێزگای ئیلامی ڕۆژئاوای ئێرانی کردو ناوچەی سەرسنووریی «میھران»ی بەسەر کردەوە.